سوودەکانی کاهو

KNN : Kurdish News Network
12:44 - 19/08/2019
تەندروستی
+
-

 کاهوو یەکێکە لەو جۆرە سەوزانەی کە سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە دەوڵەمندە بە ڤیتامین و پرۆتین و هەندێ زەیت و خوێ.

 لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کالسیۆم لە جەستە کەمدەبێتەوەو لێرەدا دەتوانرێت بەردەوام کاهو بخورێت تاوەکو ئێسقانەکان لە پوکانەوە بپارێزیت، سەرباری ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Aو C کە دژە ئۆکسیدن و بۆ باشبوونی بەرگری لەش و تەندروستی دڵ و دەموچاوو هەستی بینین سودی هەیە.

هاوكات ئەم سەوزەیە لەگەڵ ڕۆن دەكوڵێنرێت و بۆ هێوركردنەوەو ئارام كردنەوەی چاو بەكاردەهێنرێت, بەدەر لەوەش گەڵای كاهو بە هێوركەرەوەی مێشك لە قەڵەم دەدرێت كاتێك بە فرێشی و بە تەنها دەخورێت, زەیتی تۆوەكەشی لە بەهێزكردنی بێخی سەر بەكاردەهێنرێت.


هەروەها بە هۆی بوونی ریشاڵەکان و ئاو لە کاهودا بۆ کۆڵۆن و جگەر بەسودەو دەشتوانرێت بکرێت بە شەربەت و بۆ جوانی و پاكی پێست سودی لێدەبینرێت.



6696 جار خوێندراوەتەوە