ئه‌مڕۆ، له شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر، بارهه‌ڵگرێكی جۆری (مارسیدس قه‌لاب) وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانیان له روداوێكی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێت له‌شه‌قامی 120 مه‌تری ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه گیانی ده‌ستداوه.
به‌ڵام هێشتا هۆكاری روداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه كه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ یان دروستبونی كێشه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ئه‌م روداوه رویداوه.
وێنه‌كان لێره ببینه:
7468 جار خوێندراوەتەوە