پینتاگۆن: ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ناوچەی ئارام بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێن
واشنتۆن لەبارەی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا دڵنیایی دەداتە توركیا و ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنە ئەمنییەكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێن.
شۆن ڕۆبەرتسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند, هاوكات لەگەڵ گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەنقەرە لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە سوریا, ئەمریكا ئامادەیە هەندێك لە هەنگاوەكانی ڕێكەوتنەكە جێبەجێ بكرێن, ئەوەشی پەیوەندیدارە بە میكانیزمی ئەمنیی, هەنگاو بە هەنگاو و بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێن.
راشیگەیاند, لەئێستادا تاوتوێی وردەكاریی دروستكردنی ناوەندێكی هەماهەنگیی هاوبەشی سەربازیی دەكەن لەگەڵ توركەكان.
هەفتەی ڕابردوو واشنتۆن و ئەنقەرە ڕێككەوتن لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریاو پێكهێنانی ناوەندێكی هەماهەنگیی هاوبەشی سەربازیی, دوای ڕێكەوتنەكەش ئەمریكا ڕایگەیاند, نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا لە سوریا دەڕەوێننەوە.
1381 جار خوێندراوەتەوە