لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە شەست هەزار گەشتیار ڕویان لەهاوینە هەواری دوكان كردووە ، هاوڵاتیەكیش لەكاتی مەلەكردندا لەدەریاچەكەدا دەخنكێت، KNN هۆكارەكانی بێ بایەخكردنی كەرتی گەشتیاری لەهەرێم دەخاتە ڕوو كە زیادەڕۆیو بێ خزمەتگوزاری بۆتە هۆی مەترسی لەسەرژیانی گەشتیاران .
شوێن هاوینە هەواری دوكان، ئامانجی سەردانەكەمان وەرگرتنی زانیاری بوو لە سەر كەشی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا.
لەگەڵ خێزانێكی دانیشتوی شاری كەركوك گفتوگۆمانكرد بەرزی پلەی گەرما ناچاری كردبوون بۆ نزیك دەریاچەیەك
هەر ئەو خێزانە گازندەو نیگەرانیان هەبوو لە خزمەتگوزاری شوێنە گەشتیارییەكان.
لەگەڵ بەرێوەبەری گەشتوگوزار گەشتێكی ناودەریاچەكەمانكرد ، پرسیمان هاوینە هەواری دوكان جگە لەدیمەنی خۆرسكی سروشتی هیچ پرۆژەیەكی تێدانەكراوە ئەویش رەخنەی خۆی هەبوو
لەكاتی بەدواداچونی زیاترمان پەیوەندیەكمان پێوەكرا كەكەسێك لەنزیك دەریاچەكە خنكاوە.
دیمەنێكی سەیرە دەبینین تەلبەن لەسەر دەریاچە بەڵام قایمقام هۆكارەكەی ڕونكردەوە.
گەنجەكە كرێكاری پاكەرەوە بوو لە نەخۆشخانەی هیوا، شاهید حاڵەكان ساتەوەختی خنكانەكەیان بۆگێڕاینەوە.
مەلەوانێک دەلێت لەسالێكدا نزیكەی حەوت كەس لەمردن و خنكان ڕزگاردەكەم.
1415 جار خوێندراوەتەوە