نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
05:18 - 13/08/2019
ئابوری
+
-

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو، بەرزدەبێتەوە و دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەی 6 ساڵی رابردوودا.

  
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەك ئۆنسە زێر لە مامەڵە خێراكاندا، بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت 3 ، بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە هەزار و 515 دۆلار و لە مامەڵەكانی ئەمریكاشدا، بە رێژەیەكی زیاتر بەرزبوەتەوە بە جۆرێك یەك ئۆنسە زێڕ بە هەزار‌و 526 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بۆیەكەمجارە لەدوای سالی 2013وە نرخی زێر بەو ڕێژە زۆرە، بەرز ببێتەوە.

پسپۆڕانی بواری ئابووریش، هۆكارەكەی بۆ زیادبوونی خواست‌و ناڕەزاییەكانی هۆن كۆنگ و بەردەوامبوونی ناكۆكییە بارزگانییەكانی نێوان چین و ئەمریكا دەگەڕێننەوە.

15068 جار خوێندراوەتەوە