​ لە ڤیدیۆیەکی دایک و باوکیدا منداڵێک سەرکەشی ئەنجامدەدات

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 13/08/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە
+
-

لە روسیا منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ هاوشێوەی دایک و باوکی سەرکێشییەک ئەنجامدەدات.

لە شاری یکاترینبورگی روسیا، دایک و باوکێک دیمەنێکی خۆیان تۆماردەکەن، بەڵام لە پشتیانەوە گابرییەلی کوڕیشیان لاساییان دەکاتەوە.

گرتە ڤیدیۆیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاوبۆتەوەو تێیدا دایکەکە باز هەڵدەدات و خۆی دەخاتە باوەشی هاوسەرەکەی و لەپشتیشیەوە کوڕەکەیان بەهەمان شێوە لەسەر سیستەمەکی بازهەڵدەدات و خۆی هەڵدەداتە خوارەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەیە زۆرترین بینەری دەبێت و بە منداڵێکی سەرکێش ناوی دەبەن.

 

23453 جار خوێندراوەتەوە