لەبەر هۆکارێکی سەیر هاوسەرگیرییەکەی هەڵوەشاندەوە

KNN : Kurdish News Network
12:31 - 07/08/2019
هەمەڕەنگ
+
-

کچێکی کەنەدی لەبەر ئەوەی کەسوکارو هاوڕێکانی هاوکارییان نەکرد، بڕیاردەدات لە دەزگیرانەکەی جیابێتەوە.


سوزان کچێکی کەنەدیە و لەگەڵ دەزگیرانەکەی بڕیاردەدەن ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان هەڵبوەشێننەوەو لەیەک جیاببنەوە، بەهۆکاری ئەوەی کەسوکاریان رەتیان کردۆتەوە کە لەرووی ماددیەوە هاوکارییان بکەن.


پێگەی لەیالینا بڵاویکردەوە، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگریی، سوزان و دەزگیرانەکەی داوایان لە کەسوکارو هاوڕێکانیان دەکەن کە بڕی 1500 دۆلار پێبدەن بەڵام رەتکراوەتەوە و کەسیان نەیانیاوە.


سوزان توشی شۆک دەبێت کە کەسوکارو خێزانەکەی رەتیان کردۆتەوە ئەو بڕە پارە بدەن تەنها 8 کەس نەبێت، لەبەر ئەم هۆکارە هەردوولا بڕیاردەدەن لەیەک جیاببنەوەو ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکان هەڵبوەشێننەوە.


لەلایەکی دیکەوە،  کەسوکاری هەردوولا پیشنیاریان کرد کە لە لاس فیگاس ئاهەنگێکی بچوک بگێڕێن بەڵام ئەمەش جێبەجێ نەکراو هاوسەرگیرییەکان هەڵوەشاندەوە.
پاش جیابوونەوەیان سوزان بڕیاری دا ئەو بڕە پارەی بۆی هاتوە، گەشتێکی بۆ ئەفریقا ئەنجامبدات تاوەکو لەو فشارە نەرێینەی لەسەریەتی رزگاری بێت.

13791 جار خوێندراوەتەوە