دهۆك؛ هاوڵاتیان و فەرمانبەران داوادەكەن بڕیارەكانی حكومەت لەسەرەو بۆ خوارەوە جێبەجێ بكرێن

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 18/07/2019
کوردستان

بڕیارەكانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لەبارەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی روتین لەدام و دەزگاكاندا و رێكخستنی دەوامی فەرمانبەران، كاردانەوەی هاوڵاتیانی لەپارێزگای دهۆك بەدوای خۆیدا هێناوە، فەرمانبەرێكی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات، پێویستە بڕیارەكانی حكومەت لەسەرەوە بۆ خوارەوە جێبەجێ بكرێن، نەك بەپێچەوانەوە.

مامۆستایەكی زانكۆش ئەوە دەخاتەڕوو، پێویستە بڕیكارەكانی حكومەت تەنها حیبری سەر كاغەز نەبێت و بەكرداری جێبەجێیان بكات.

 

763 جار خوێندراوەتەوە