گۆڤاری Journal of Clinical Oncology چەند سودێکی تۆوی کەتان وەک چارەسەری پزیشکی بڵاودەکاتەوە.
زانایان لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیەوە ئاشکرایدەکەن، تۆوی کەتان چەند پێکهاتەیەکی بەسوودی تێیدایە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، تۆوی کەتان بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی لیگنانی تێیدایە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگری کردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی خانەشێرپەنجەییەکان لەدوای ئەوەی نەخۆش چارەسەر وەردەگرێت.
بەپێێ زانیارییە تەندروستییەکان، تۆوی کەتان ڤیتامین A ،B1 ،B2 ،B3 ،B6 ،B9 ،C تێدایە لەگەڵ ریشاڵەکان و ترشێ ئۆمێگا 3 و 6و9، کە ئەمانە چەندان سودی بۆ لەش هەیە.
8370 جار خوێندراوەتەوە