لایەنە سیاسیەكان و ئەنجومەنی سەربازی سودان گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی

11:42 - 12/07/2019
جیهان

نێردەی یەكێتی ئەفریقا:هەفتەی داهاتوو رێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت

لایەنە سیاسیەكان و ئەنجومەنی سەربازی سودان گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی و سەرەتای هەفتەی داهاتوش رێككەوتنی سیاسی نێوانیان واژۆ دەكەن.

پاش كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی دوێنێی نێوان هاوپەیمانی هێزەكانی ئازادی و گۆڕانكاری و ئەنجومەنی سەربازی سودان، محەمەد حەسەن لەبات، نێردەی یەكێتی ئەفریقا بۆ سودان رایگەیاند: رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا سەبارەت بە ماوەی راگوزەری وگواستنەوەی دەسەڵات لە سودان كۆتایی هاتووە.

راشیگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی دانوستان لەنێوان ئەنجومەنی سەربازی و لایەنە سیاسیەكانی سودان بەرێوەدەچێت و دواتر رێككەوتنە سیاسیەكەی نێوانیان واژۆ دەكرێت.

نێردەی یەكێتی ئەفریقا بۆ سودان جەختیكردەوە هۆكاری سیاسی لەپشت دواكەوتنی ئامادەكردنی رەشنوسی كۆتایی رێككەوتنەكەوە نیە، بەڵكو دواكەوتنەكە زیاتر پەیوەندی بەهۆكاری تەكنیكیەوە هەیە.    

94 جار خوێندراوەتەوە