گەروی هورمز؛ هەوڵێكی ئێران بۆ دەست بەسەراگرتنی كەشتیەكی بەریتانیا شكستی هێنا
ئێران هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی كەشتیەكی بەریتانی رەت دەكاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران: بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە پروپاگەندەی بەریتانیایە
سوپای پاسداران: لە 24 كاتژمێری رابردوودا رووبەڕووی هیچ كەشتیەكی بیانی نەبوینەتەوە
ئەمریكاو بەریتانیا هەوڵێكی شكستخواردووی ئێران بۆ دەستبەسەراگرتنی كەشتیەكی نەوت گوێزەرەوەی ئێرانیش لەسەر ئاستی سەربازی و دیبلۆماسی هەولێكی لەوجۆرە رەتدەكاتەوە، روسیاش لەبارەوی دۆخی ناوچەی كەنداو و گەروی هورمز هۆشداری دەدات.
لەگەڵ بەردەوامی ململانێكانی لەگەڵ ئەمریكا لەسەردۆسیەی ئەتۆمی، ئێران بەرەیەكی دیكەی شەڕی لەگەڵ بەریتانیا كردەوە ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵی دەستبەسەراگرتنی كەشتیەكی نەوت گوێزەرەوەی بەریتانیای لەگەروی هورمز دا.
هەوڵەكەی ئێران بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو كەشتیە نەوت گوێزەرەوەیەی بەریتانیا سەرەتا لەلایەن چەند بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە.
بەڵام دواتر حكومەتی بەریتانیاش هەواڵەكەی پشت راستكردەوە و رایگەیاند: كە هێزی دەریای ئێران لەرێی سێ كەشتیەوە هەوڵی دەستبەسەراگرتنی ئەو كەشتیەی داوە.
حكومەتی بەریتانیا نیگەرانیشی لەو هەوڵەی بەریتانیا دەربڕبوە وداولی لە حكومەتی تارانیش كردوە دووربكەوێتەوە لەئالۆزتركردنی دۆخی ناوچەكە.
هەرچەندە ئێران چەندرۆژێك لەمەوبەر لەزاری سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزەچەكدارەكانیەوە هەڕەشەی لەبەریتانیاو كردو رایگەیاند كەدەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكەیان بێ وەڵام نامێنێـتەوە،بەڵام هەر زوو لەسەر ئاستی سەربازی و دیبلۆماسیش هەوڵدان بۆدەستبەراگرتنی كەشتیە بەریتانیەكەی رەتكردەوە.
هێزی دەریایی سەر بەسوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا وێرای جەختكردنەوە لەوەی، كە توانای ئەنجامدانی ئەو كارەیان هەیە، بەڵام رەتیكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەئاوەكانی كەنداودا رووبەڕووی هیچ كەشتیەكی بیانی بەگشتی و كەشتی بەریتانی بەتایبەتی بوبێتنەوە.
محەمەد جەواد زەریفی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش، بڵاوبونەوەوی ئەو هەواڵەی بە هەوڵێكی بەریتانیا بۆ بەرزكردنەوەی و ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە وەسفكردو وەك ئاماژەیەكیش بۆ بەدرۆخستنەوەی رایگەیاند ئەو پروپاگەندانە هیچ بەهایەكیان نیە.
پێدەچێت روسیا بەر وڵاتانی دیكە هەستی بەو مەترسیانە كردبێت كەرووی لەناوچەی كەنداو كردوە بۆیە لەو بارەیەوە هۆشداریداسێرگی ریابكۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: مۆسكۆ نیگەرانە لە دۆخی ناوچەی گەروی هورمز.
ئەو بەرپرسە باڵایەی مۆسكۆ پێیوایە مەترسی رووبەڕووبونەوەی راستەخۆش لەو ناوچەیە زیادی كردووە، هۆكاری ئاڵۆزیەكانیشی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەو رێكارانەی، كە ئەمریكا لە دژی ئێران گرتویەتیەبەر.
پێدەچێت هەوڵی دەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكەی بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوەـ شكست بە هەوڵەكانی فەرەنسا بۆ كەمكردنەوەی گرژیەكانی ناوچەكە بهێنێت، چونكە هەر دوو هەوڵەكە لەهەمان وادەدا دەستیان پێكرد.
608 جار خوێندراوەتەوە