یەكێتی ئەوروپا: پێویستە توركیا دەستهەڵبگرێت لەدەرهێنانی نەوت و گاز لەدەریای ناوەڕاستدا
یەكێتی ئەوروپا پەیامێكی هەڕەشە ئامێز ئاڕاستەی توركیا دەكات و ئاماژە بەوەدەكات، هەنگاوی زیاتر لەدژی توركیا دەگرنەبەر ئەگەر بەردەوامبێت لەدەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لەدەریای ناوەڕاستدا.
لەراگەیەندراوێكدا یەكێتی ئەوروپا پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی توركیا كردو رایگەیاند: دانوستان لەبارەی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە هەڵدەپەسێرنن و پاڵپشتی دارایی ساڵی داهاتوش بۆ ئەو وڵاتە رادەگرن، ئەگەر حكومەتی توركیا بەردەوامبێت لە دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی توركیا دوو كەشتی دەرهێنانی نەوتی خاو و گازی سروشتی رەوانەی دەریای ناوەڕاست كردوە، لە نزیك ئاوەكانی قوبرس.
3432 جار خوێندراوەتەوە