نەتەوە یەكگرتوەكان: لەمساڵدا لە یەمەن 460 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆمار كراون

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 09/07/2019
تەندروستی
+
-

یەمەن؛ لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 700 كەس بەهۆی كۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە

نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرای دەكات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 400 هەزار كەس لە یەمەن، دووچاری پەتای كۆلێرا بوون و زیاتر لە 700 كەسیش بە كاریگەریی هەمان نەخۆشی، گیانیان لەدەستداوە.

فەرحان حەق، وتەبێژ بەناوی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، رایگەیاند: لەمساڵدا 460 هە زار حاڵەتی توشبوون بە پەتای كۆلێرا لە یەمەن، تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش نزیكەی 200 هەزاریان منداڵن.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەش، كە لە ئەمساڵدا بەهۆی ئەو پەتایەوە لەیەمەن گیانیان لەدەستداوە، وتەبێژەكەی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: لەمساڵدا 705 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆلێراوە، تۆمار كراون.

روونیشیكردەوە: بەپێی ئەو داتایانەش، ژمارەی توشبووان بە پەتای كۆلێرا لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، زیاترە لە تێكڕای تووشبوون بەهەمان پەتا لەساڵی 2018 دا.

567 جار خوێندراوەتەوە