ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی سودی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبوک بۆ بەتەمەنەکان ئاشكرادەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ویلایەتی میتشگانەوە ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبوک لەلایەن بەتەمەنەکانەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە دەرونییەکان کەمدەکاتەوە.
توێژەران باس لەوەش دەدەکەن بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سودێکی زۆر بە بەتەمەنەکان دەگەیەنێت و لە خەمۆکی و قەلەقی دووریان دەخاتەوە.
لەکاتێکدا ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستوە کە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت فەیسبوک و ئینستاگرام، لەلایەن گەنجانەوە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەرونیان و زیانی بۆیان هەیە.
1783 جار خوێندراوەتەوە