بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی ئیڤانکا ترەمپ له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ده‌بێته بابه‌تێكی سیاسی له‌نێوان فه‌ره‌نسا و خانه‌واده‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دروست ده‌كات.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه، پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەی لوتکەی (جی 20) لە ژاپۆن، ئیڤانکا ترەمپ خۆی هەڵدەقورتێنێتە ناو گفتوگۆی چەند بەرپرسێکی وڵاتان، بەمەش زۆرترین رەخنەی ئاڕاستە دەکرێت.
گرتە ڤیدیۆیەییەکە له ستۆری سۆشیاڵ میدیای كۆشكی ئیلیزێ (سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیڤانکا دەچێتە لای چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتانی لوتکەی (جی 20)و خۆی ده‌یه‌وێت به‌شداری گفتوگۆكانیان بكات، ئه‌و سه‌ركردانه‌ش هه‌ریه‌ك له (ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، تێریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، جاستن ترۆدو سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەگەڵ کریستین لاگارد، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی) بوون.
حکومەتی فەرەنساش لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ داوایه‌كی لێبوردن بكات له ئیڤانكا تره‌مپ، له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كراوه؛ گرته ڤیدیۆییه‌كه راسته‌وخۆ بوه و هیچ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو له‌پشتی تۆماركردنییه‌وه نه‌بووه.
ئیڤانکا، کچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایه، گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه و بەشداری لوتکەی (جی 20)ی كرد و هاوشانی باوكی بۆ سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه فه‌رمییه‌كان ده‌چوو، به‌وه‌ش ناسراوه كه هەمیشە بە جوانیەکەی و کارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
پاش دوو ڕۆژ لە كۆبوونەوەی چڕوپر، 14 هەمین خولی كۆبونەوەی لوتكەی گروپی (جی 20) لەشاری ئۆساكای ژاپۆن كۆتایی هات.
20282 جار خوێندراوەتەوە