دوو خوێندكاری كۆلیژی پزیشكیی لە دهۆك, لە بواری پشكنینی نەخۆشیی شێرپەنجەی سنگ-دا, داهێنانی نوێ دەكەن, دەرئەنجامەكەشی ئەوەیە هاوڵاتییان دەتوانن, لەماڵەوە ئەو جۆرە پشكنینە بۆ خۆیان بكەن بەبێ ئەوەی تێچویەكی زۆری تێبچێت.
وەك خۆیان دەڵێن: لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و جیهان، پلەی یەكەمیان بەدەست هێناوە و لەلایەن ڕێكخراوەكانی ئەمریكاوە، بانگهێشتی ئەو وڵاتە كراون, بەڵام بەهۆی كەمیی توانای داراییەوە، نەیانتوانیوە بڕۆنە ئەو وڵاتە.
1139 جار خوێندراوەتەوە