عێراق ؛ شانەیەكی هەمیشەیی بۆ چاودێری و بەدواداچونی كێشەكانی كارەبا پێكدەهێنرێت

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 17/06/2019
عێراق
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمان بەپێكهێنانی شانەیەكی هەمیشەیی بۆ چاودێریكردن و بەدواداچونی كێشەی كارە بادەكات.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكانی عێراقدا بڕیاریدا بەپێكهێنانی شانەیەكی هەمیشەیی دا بۆ بەدواداچون و لێكۆڵینەوە لەكێشەكانی كارەباو بەرهەمهێنان و دابەشكردن و پێشكەشكردنی پێشنیارەكان لەوبارەیەوە.

هەرلەكۆبونەوەكەدا بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاكانی وڵات بڕیاردرا ناوچەگەرێتی بەلاوەبنرێت و ژینگەیەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لەسەرجەم ناوچەكانی عَراق بەبێ جیاوازی فەراهەم بكرێت و ئاسایش و ئارامی بۆ هەموان دەستەبەر بكرێت.

ئەوەش دوپات كرایەوە كەبەبەردەوامی پشتگیریی و پشتوانی لەجوتیاران بكرێت و لەپێناو بەگەڕخستی هەلی كاریش پشتگیریی و پشتوانی بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت.   

391 جار خوێندراوەتەوە