هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ئاوەكانی كەنداودا دەست بەگەشت دەكەن
بۆ پارێزگاری لەكەشتیەكانی بەریتانیا 100 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو دەكات، دەشڵێت لەمەودوا هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ئاوەكانی كەنداودا دەست بەگەشتەكانیان دەكەن.
ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی لەسەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاوی كردوەتەوە، بۆ پارێزگاریكردن لەكەشتییەكانیان 100 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئاوەكانی كەنداو دەكەن، لەبەشێكی تری هەواڵەكەدا هاتوە، لەمەودوا هێزەكانی بەرپەچدانەوەی خێرا دەست بەگەشتەكانیان لەئاوەكانی كەنداو دەكەن.
زیادكردنی ژمارەی سەربازانی بەریتانیا لە ئاوەكانی كەنداو، هاوكاتە لەگەڵ زیادبونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ئێران و روداوی هێرشكردنە سەر دوو كەشتی نەوت هەڵگر لە ئاوەكانی كەنداوی عومان.
464 جار خوێندراوەتەوە