هۆشداری لە مەترسییەکانی خواردنی خێرا دەدرێت و بزانە چ گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەدا دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:11 - 15/06/2019
تەندروستی
+
-

 خواردنی خێرا لەگەڵ ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە لە هەموو جیهاندا، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی.

پێگەی فایس لەپەڕەی تەندروستی خۆیدا، زیانەکانی خواردنی خێرا بڵاودەکاتەوەو تێیدا باس لەوە دەکات کە چ کاریگەرییەک دەکاتە سەر تەندروستی کەسەکە.

ماریسا مور شارەزا لەبواری خۆراک لە شاری ئەتلانتای ئەمریکا دەڵێت، خواردنی خێرا بەهۆی ئەو چەورییەی تێیدایەتی دەستبەجێ دەبێتە هۆی تێکدانی کارو فرمانەکانی مێشک و بیرەوەری، لەکاتێکدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی گلاسکو لە ئسکۆتلەندا دەریخستوە، خواردنی خێرا کاریگەری دەکاتە سەر هەستی مرۆڤەکان، بەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی.

پسپۆڕانی بواری تەندروستیش دەڵێن، خواردنی خێرا بەهۆی بوونی بڕێکی چەوری زۆر تێیدا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گەرمۆکەکانی لەش و قەڵەوی، سەرباری ئەوەی بەهۆی کەمی ماددەی ریشاڵ تێیدا. قەبزی و هەڵئاوسانی ورگ دروستدەکات.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی بەریتانیش دەریدەخات، خواردنی خێرا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات و بەهۆی ترشە چەوری تێدا رێژەی  کۆلیستڕۆڵ بەرزدەکاتەوە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشێیەکانی دڵ و سوڕی خوێن زیاتر دەکات

1736 جار خوێندراوەتەوە