دانا عەبدولكەریم: گەر خاڵەكانی ڕێكەوتنەكە جێبەجێ بكرێت زۆربەی كێشەكان چارەسەردەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 11/06/2019
کوردستان
+
-

دانا عەبدولكەریم: ڕێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵكە

دانا عه‌بدولكه‌ریم، بەرپرسی ژوری حكومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان, لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی دیداری ئەمڕۆی كەناڵی KNN ئاماژەی بەوەكرد: ئەو بەرنامەیەی كە بزوتنەوەكە لەگەڵ پارتی بۆ بەشداریكردن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت گفتوگۆ و ڕیكەوتنی لەگەڵا كردوە, سەرجەم خاڵەكانی بە ئامانجی چاكسازی و بنیاتنانی حكومەتێكی دامەزراوەیی و دژایەتی گەندەڵی و یەكخستنەوە و بەدامەزراوەیی كردنی هێز و چەسپاندنی سیستمی لامەركەزی بوە بۆ پارێزگاكان.

جەختیش دەكاتەوە كە بزوتنەوەكە ئامانجی پۆست نەبوە و دوای یەكلایی كردنەوەی ئەو خالانە دواتر گفتوگۆ لەبارەی پۆست و دابەشكارییەكان كراوە.

1159 جار خوێندراوەتەوە