جیهان؛ فەنزوێلا لە ڕووی هەرزانی نرخی بەنزینەوە لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتاندایە

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 11/06/2019
ئابوری
+
-

لە فەنزوێلا یەك لیتر بەنزین بە یەك سەنتە
جیهان؛ ئێران سیێەم وڵاتە لە هەرزانی نرخی بەنزین‌و یەك لیتر بە تەنها 29 سەنتە
عێراق لە ڕیزبەندی 22هەمینی وڵاتاندایە و لیترێك بەنزین بە 63 سەنتە


بەپێی ڕاپۆرتێكی جیهانی, فەنزوێلا لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندایە لەڕووی هەرزانی نرخی بەنزینەوە و لیترێك بەتەنها یەك سەنتە, ئێرانیش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە و عێراقیش ڕیزبەندی 22هەمینی ولاتانی گرتوە و لیترێك بەنزین بە 63 سەنت خەمڵیندراوە.


سایتی  گڵۆباڵ پیترۆڵ پرایسس ناسراوە, لیستی نرخی بەنزینی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە و تێیدا فەنزوێلا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە كە نرخی یەك لیتر بەنزین بە تەنها یەك سەنتە,سودانیش لە پلەی دووەمدایە و نرخی لیترێك بەنزین بە 14 سەنت دەفرۆشرێت بە شۆفێران, دوای ئەویش ئێران دێت و لیترێك بەنزین لەو ولاتە بە 29 سەنتی ئەمریكی دەفرۆشرێت.

هەر لەو ڕیزبەندیەدا كە 164 وڵات لە خۆ دەگرێت, عێراق, لە پلەی 22هەمیندا دیاریكراوە و نرخی لیترێك بەنزین تێیدا بە 63 سەنت دیاریكراوە, و سایتەكە گرانترین نرخی بەنزینیشی لە هۆنگ كۆنگ دیاریكردوە كە دوو دۆلار و 18 سەنتە بۆ یەك لیتر.


هاوكات تێكڕای نرخی یەك لیتر بەنزین لەسەر ئاستی جیهان لەو مانگەدا بە یەك دۆلار و 13 سەنت خەملێنراوە.

942 جار خوێندراوەتەوە