سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لەدەستبەسەراگرتنی سیستمی دارایی جیهان دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 09/06/2019
ئابوری
+
-

سندوقی دراو: كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری تەكنەلۆژیا دەستیان بەسەر سیستمی دارایی جیهاندا گرتوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لەدەستبەسەراگرتنی سیستمی دارایی جیهان دەدات لەلایەن كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری تەكنەلۆژیاوە.


كریستین لاگارد، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی رداوی نێودەوڵەتی، ئاشكرایدەكات كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری تەكنەلۆژیای وەك گوگڵ و فەیسبوك یەكێكن لە لەمپەڕەكانی بەردەم سیستمی دارایی جیهان.

دەشڵێت، ژمارەیەكی كەمی ئەو كۆمپانیانە لەسەربنەمای زانیاری وردو زیرەكی پیشەسازی و دانی پارە لەڕێگەی ژمارەحسابییە ئەلكترۆنیەكانەوە كاردەكەن.

هاوكات تارۆ ئاسۆ وەزیری گەنجینەی ژاپۆن ڕایدەگەیێنێت: بەلەبەرچاوگرتنی باردودۆخی ئێستای ئابوری جیهان پێویستە وڵاتان پێكەوەو بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكتری كاربكەن.

دوێنێ وڵاتانی ئەندامی جی بیست و وڵاتانی ئەوروپا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئابوریی و لەسەروبەندی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێستا جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت كۆبونەوەی ئامادەكارییان بۆ كۆنگرەی جی بیست كرد كە بڕیارە ڕۆژانی 28 و 29 ئەم مانگە لەشاری ئۆساكای ژاپۆن بەڕێوەبچێت.

847 جار خوێندراوەتەوە