پێگەی eurosport.ru ڤیدیۆی دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر خانمێک لەلایەن نەیمار یاریزانی یانەی پاریس سان جەرمان بڵاودەکاتەوە.
ماوەیەک
لەمەوبەر خانمێک بەناوی ناجیلا تینداد، تەمەن 26 ساڵ، کە خاوەنی منداڵێکی پێنج ساڵەو نمایشکاری جلوبەرگە، سکاڵا لە دژی نەیمار یاریزانی یانەی پاریس سان
جەرمان تۆمار دەکات، بە تۆمەتی ئەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری پاریس
دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر، لەکاتێکدا نەیمار ئەم کارە رەتدەکاتەوە.
گرتە
ڤیدیۆکە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبویەوەو تێیدا دەرکەوتووە،
نەیمار دەستدرێژی دەکاتە سەر خانمەکە و پاشان دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێ و
پەلاماری یەک دەدەن.
پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکەش، نەیمار بەردەوامە لە رەتکردنەوەی ئەو کارە و دەڵێت: "ئەمە بۆسهیهو کچەکە بۆی داناوم".
بڵاوبوونەوەی
ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەرای نایەوەو بۆچوونی جیاواز
لە بارەیەوە دەخرێتە روو، هەندێک دەڵێن، ئەمە بۆسهیهو بهشێكی دیکەش دەڵێن، ئەمە قێزەونە و دەبێت نەیمار سزای خۆی وەرگرێت.
25483 جار خوێندراوەتەوە