هەولێر؛ مزگەوتی شێخی چۆلی رۆژانە خوارد بۆ نزیكەی 500 كەس ئامادە دەكات
مزگەوتی شێخی چۆلی لە هەولێر ماوەی 120 ساڵە بە بەردەوامیو رۆژانە خواردن بۆ كەمدەرامەت و ئەو كەسانە ئامادە دەكات كەسەردانی مزگەوتەكە دەكەن بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، لەو مزگەوتە خواردنی نزیكەی 500 كەس ئامادە دەكرێت و تێچووی خواردنەكانیش لە لایەن كەسانی خێرخوازەوە دابین دەكرێت.
مزگەوتی شێخی چۆلی ماوەی زیاتر لە 139 سالە دروست كراوە و ماوەی120ساڵیشە لەو مزگەوتە میوان و كەمدەرامەت و ئەو كەسانەی نوێژ لە مزگەوتەكە دەكەن, خواردنیان بۆ ئامادە دەكرێت.
رۆژانە لەم مزگەوتەدا خواردن بۆ نزیكەی 500 كەس ئامادە دەكرێت بەبێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، تێچوی خواردنەكەش لەلایەن كەسانی خێرخوازەوە دابین دەكرێت.
لەمزگەوتی شێخی چۆلی 7 ژن و 5 پیاو رۆژانە سەرقالی ئامادەكردنی خواردنن بۆ ئەو كەسانەی روو لەمزگەوتەكە دەكەن و رۆژانە 7 سەر ئاژەل و زیاتر لە120 كیلۆ برنج بۆ یەك ژەمی خواردن بەكاردەهێندرێت.
1196 جار خوێندراوەتەوە