پاش ئه‌وه‌ی دیجیتاڵ میدیای KNN گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا دوو گه‌نج شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاره‌با ده‌كه‌ن و ده‌مانچه‌ی لێ ده‌رده‌هێنن ئه‌ویش به خاكه‌ناز لێیانده‌دات، به‌ڵام دواتر خه‌ڵك ده‌بنه ناوبژیوان و كێشه‌كه كۆتایی پێ ده‌هێنن، KNN زانیویه‌تی، كه ئه‌و گه‌نجانه دواتر پێكهاتون و كۆتاییان به كێشه‌كه‌یان هێناوه.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN وتی؛ ئه‌وه‌ی رویدابوو هه‌ڵه‌یه‌ك بوو، دواتر هه‌موان پێكهاتین و كۆتاییمان به‌و روداوه‌هێنا.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند؛ كێشه‌كه به‌هۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌وه بووه و په‌یوه‌ندی به پرسی كاره‌باوه نه‌بووه، كارمه‌نده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاره‌باش سكاڵای تۆمار نه‌كردووه.
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له دیجیتاڵ میدیای KNNه‌وه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام له‌پێناوی ئاشته‌وایی نێوان ئه‌و خێزانانه و له‌سه‌ر داخوازیی خۆیان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڤیدیۆكه كوژێنرایه‌وه.
18987 جار خوێندراوەتەوە