غەریب حەسۆ: كلیلی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە ئیمراڵییە
هاوسەرۆكی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات, تەڤدەم رایدەگەیەنێت: باوەڕیان بە یەكێتی سوریا هەیە و دەیانەوێت كێشەكانیان لە چوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی سوریا چارەسەر بكەن.
غەریب حەسۆ, هاوسەرۆكی تەڤدەم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاندوە: هێزەكانی سوریای دیموكرات, كولتوری شەڕكردن لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا رەتدەكەنەوە و باوەڕیان بە چارەسەركردنی كێشەكان هەیە بە رێگەچارەسەری دیموكراسی و لێكتێگەیشتن, ئەوەش لە چوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی سوریا.
ئاماژەی بەوەش كردوە: پێویستە توركیا خوێندنەوەی جدی بۆ پەیامەكەی ئۆجەلان بكات و كلیلی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیش لەو وڵاتە, ئیمراڵییە.
687 جار خوێندراوەتەوە