رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، مەترسی هاککردنی واتساپ لەلایەن کۆمپانیایەکی سیخوڕی ئیسڕائیلەوە ئاشکرا دەکرێت.
زانایانی
بواری ئاسایش و زانیاری، خاڵێکی ڤایرۆساوییان ئاشکراکردوە، کە یەکێک لە
کۆمپانیاکانی سیخوڕی ئیسڕائیل توانیویەتی لە رێگەی دابەزاندنی بەرنامەیەکەوە
بۆ ناو مۆبایل، واتساپی پێ هاک بکات.
زانایانی بواری ئاسایش
و زانیاری روونیدەکەنەوە، ئەو خاڵە ڤایرۆساویە لە رێگەی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی واتساپەوە دەچێتە ناو سیستمی IOS و ئاندرۆید و لەوێوە دزەپێکردنی
زانیاری بەکارهێنەر، بەڵام شەوی رابردوو ئەم کێشەیە چارەسەرکرا.
زانایان
دەشڵێن، سەرەتای ئەم مانگە بەم کێشەیەیان زانیوەو بە خێرایی تەکنیکەکەیان
چارەسەر کردووە، چونکە دەبێتە هەڕەشە بۆ بەکارهێنەران بە گشتی و کاتێک
ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو واتساپەکەت، دەستبەجێ هاک دەکرێت و دەگەن بە هەموو
داتاو زانیارییەکانی وەک وێنە و ڤیدیۆیە و شتە تایبەتەکانی رۆژانەی کەسەکە.
شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیاش داوا لە بەکارهێنەران دەکەن، کە ئەپی واتساپ لە مۆبایلەکانیان بسڕنەوەو دووبارە دایبەزێنەوە.
واتساپ زیاتر لە ملیارێک و نیو بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا، رۆژانە زیاتە لە 60 ملیار نامە دەگۆردرێتەوە.
2195 جار خوێندراوەتەوە