پشكنینی پێشوەخت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 08/05/2019
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت دەكەنەوە لە گرنگی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری بەرامبەر شێرپەنجەی مەمك‌و بە هۆكارێكی دادەنێن بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشییە كە ساڵانە ژمارەی توشبووانی لە جیهاندا لە هەڵكشاندایە.

 

شێرپەنجەی مەمک لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا روودەدات . ئەم نەخۆشییە ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت.

 

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەوەی ناو بەناو پشکنینی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر دەرکەوت شێرپەنجەت هەیە، بەزوویی چارەسەر وەرگریت.

763 جار خوێندراوەتەوە