ژنانی ئامه‌د له‌رێگه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن ره‌نگ ده‌كه‌ن به به‌ری ژیانی لادێ‌دا.
ئه‌و ژنانه‌ی له ناوه‌ندی پشتیوانیی خێزانی باغڵار كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كۆرسیان بینیوه، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی رۆژێك له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌كاندا "پرۆژه‌ی ئه‌و گونده دوور نییه"یان ده‌ستپێكردووه.
ژنه‌كانی به ده‌ستی پڕ و به دیاری و خه‌ڵاتی جۆراوجۆره‌وه به هاوه‌ڵی گۆرانی و سروود ده‌گه‌نه ئه‌و گونده‌ی كه ده‌ستنیشانیان كردووه، له گۆڕه‌پانی گونده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ونه گفتوگۆ كه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن، دواتر جلی كار له‌به‌رده‌كه‌ن و ده‌ست به بۆیاخكردنی خوێندنگه‌ی گونده‌كه ده‌كه‌ن و پاكیده‌كه‌نه‌وه.
پاشان قژی مناڵان و ژنان ده‌بڕن و دایانده‌هێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بایه‌خ به پێست و نینۆكی ژنان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش كه پیاوانی گونده‌كانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌م خزمه‌تگوزارییانه، ژماره‌یه‌ك ده‌لاك هاوه‌ڵی ژنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه قژ و ریشیان بۆ بتاشن.
910 جار خوێندراوەتەوە