لیژنەی یاسایی راپۆرتی هەمواری پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەند كرد

KNN : Kurdish News Network
04:27 - 31/03/2019
کوردستان
+
-

هەولێر؛ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە 
سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
پەرلەمان؛ سێشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت 

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، راپۆرتی هەمواری پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، پەسەند كرا و فراكسیۆنی یەكێتیش، بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد.

پەیامنێری KNN لە هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوەوەو راپۆرتی ئامادەكاریی هەمواری پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی، پەسەند كرد.

لە دانیشتنەكەدا، جگە لە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان و لایەنەكانی تر، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیش، بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد.

هاوكات لە راگەیەنراوێكدا ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، گشت ئەندامانی پەرلەمان ئاگادار دەكات، كە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

561 جار خوێندراوەتەوە