تەنها ڕۆژێك دوای جوڵەپێكردنی دوو سریەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوری خورماتو - كفری و جێگیركردنیان لەو شوێنانەی كە پێش 16ی ئۆكتۆبەر تێیاندا جێگیربوون, هەردوو سریەكە فەرمانی كشانەوەیان پێ كراوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستKNN كەوتوون، كشانەوەی ئەو دوو سریەی هێزی پێشمەرگە، بە فشاری سوپای عێراق بوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق بە KNN راگەیاند: تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك نییە لەبارەی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورانەی كە پێش 16ی ئۆكتۆبەر تێیدا بوون.
دوای ڕۆژێك لە جوڵەپێكردن و جێگیركردنی دوو سریەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو _ كفری، دواجار بە فشاری سووپای عێراق هێزەكەی پێشمەرگە كشایەوە.
هەرچەندە وەزارەتی پێشمەرگە رەتكیردەوە كە هیچ هێزێكی پێشمەرگە بۆ سەنگەرەكانی پێشتر جوڵەی پێكرا بێت، بەڵام فەرماندەیەكی پێشمەرگە نایشارێتەوە كە هێزەكەیان بە درێژایی چوار كیلۆمەتر جوڵەپێكردووەو ویستویانە ئەو بۆشاییە ئەمنیە پڕ بكەنەوە كە لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانەوە قۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق بە KNN راگەیاند: تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك نییە لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورانەی كە پێش 16ی ئۆكتۆبەر لێی جێگیر كرابوو، بەڵام لە ئێستادا وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە لە هەماهەنگیدان بۆ ڕوپێوكردنی ئەو ناوچانەی كە لە چوارچێوەی ڕێكەوتنی بەغداو هەولێر بڕیارە پێشمەگەو سوپاسی عێراقی تێدا جێگیر بن.
لەماوەی رابردودا لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ دروستكردنی هێزو ژووری هاوبەش بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەناوچە جێناكۆكەكان كۆبوونەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوشدا رێككەوتنامەیەكی هاوبەش بە چاودێریی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە ئەنجامبدرێت و پێشمەرگەو سووپای عێراق پێكەوە بە هاوبەشی سنوری ناوچە جێناكۆكەكان بپارێزن.
5593 جار خوێندراوەتەوە