روسیا داوای گفتوگۆی نێوان كورد ‌و حكومەتی دیمەشق دەكات

KNN : Kurdish News Network
06:48 - 11/01/2019
کوردستان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوای گفتوگۆ، لەنێوان كوردەكان ‌و حكومەتی دیمەشق دەكات ‌و رایدەگەیەنێت، لەئێستادا‌و بۆ هەردوولایان زۆر گرنگە دەست بەدانوستان بكەن.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە كۆنترۆڵی ئەو شوێنانەی هێزەكانی ئەمریكای لێی دەكشێتەوە بدرێتەوە دەست حكومەتی سوریا.

راشیگەیاند: هەرچەندە كوردەكان بەشێكی دانەبڕاون لە كۆمەڵگای سوریا، بەڵام لەئێستادا گفتوگۆی نێوان كوردەكان‌و حكومەتی سوریا، گرنگیەكی تایبەتی هەیە.

وتیشی، سەرەڕای بڕیاری ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، بەڵام بۆچونی مۆسكۆ ئەوەیە، ئەمریكا دەیەوێت لە سوریا بمێنێتەوە.

541 جار خوێندراوەتەوە