بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، بازگەی دێگەڵە رێگا بە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك نادات داخیڵی هەولێر ببێت.
زاهیر محمد غەفور، بەرێوبەری هاتووچۆی كۆیە به KNNی راگەیاند:بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، بازگەی دێگەڵە رێگا بە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك نادات داخیڵی هەولێر ببێت، بەڵكو دەبێت بەرێگای سماقوڵی و حاجی وسوو داخڵی ههولێر ببن.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هەینیە خەڵكی بۆ شەرە بەفر هاتونەتە دەرەوە ئێستا دەگەرێنەوە بۆ ناو هەولێر بۆیە ئاسایشی بازگەی دێگەڵە رێگا بە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك نادات بێنه نێو ههولێر تا ئەو كاتەی ئەو لۆدە لەسەر ئەو رێگایە نامێنێت.
21909 جار خوێندراوەتەوە