رانیە؛ دوو وەستا ماوەی 28 ساڵە كاتژمێر چاك دەكەنەوە

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 11/01/2019
هەمەڕەنگ
+
-

دوو وەستای چاككردنەوەی كاتژمێر لە شاری ڕانیە, لە ڕێگەی پیشەكەیانەوە بژێوی ژیانیان دابیندەكەن, یەكێك لەو وەستایانە ناوی حیكمەت سابیرە و خاوەن پێداویستی تایبەتە, لەساڵی 1991 وە لەبەردەمی مزگەوتی گەورەی قەزاكەدا خۆی و مێزە بچوكەكەی سەرقاڵی ئەو پیشەیەیە.

 

وەك خۆی دەڵێت: بە دكتۆری كاتژمێر ناسراوە, بەڵام پیشەكەیان نەبوەتە هۆی ئەوەی داهاتێكی ئەوتۆییان دەست بكەوێت.

یەكێكی تر لەو وەستایانە بە پێویستی دەزانێت: ئەو پیشەیە لەبازاڕدا هەبێت لەبەرئەوەی بەشێكی زۆر لەهاوڵاتیان ناتوانن پاتری و قایش و زنجیر بگۆڕن یاخود كاتژمێرەكانیان  چاك بكەنەوە.

859 جار خوێندراوەتەوە