هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی شارۆچكەی شوعفەیان لە چەكدارانی داعش ڕزگاركرد

01:44 - 10/01/2019
کوردستان

رۆژئاوای كوردستان؛ شەڕڤانان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئازادكرنی شارۆچكەی سوسە

سەرەڕای هەڕەشەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان, هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی شارۆچكەی شوعفەیان لە پارێزگای دێرەزور لە ژێر دەستی داعش ڕزگار كرد.

سەرچاوەیەكی سەربازی هەسەدە لە میحوەری هەجین بە ئاژانسی هاوار نیوزی راگەیاندوە, لە ئێستادا هێزەكانیان لە ناو شارۆچكەی شوعفەی سەر بە پارێزگای دێرەزورە لە رۆژئاوای ڕوباری فورات و هەڵمەتی پشكنین و پاككردنەوەی شارۆچكەكەیان لە مین و تەقەمەنیە بە جێماوەكانی داعش دەستپێكردوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە, لەو هەڵمەتەدا هێزەكانی هەسەدە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی چەكدارانی داعشدا گرتوە كە بەشێكیان چەكی قورسن.

لە دوای ڕزگاركردنی شارۆچكەی شوعفە, ئێستا هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەی سوسە كە لە ژێر دەستی داعشدایە و لە چەند رۆژی رابردوشدا هەسەدە لەگەڵ راوێژكارانی فەرەنسی بۆ  دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە كۆبونەوە.

583 جار خوێندراوەتەوە