لەئەنجامی نقوم بوونی كەشتیەكی بارهەڵگر لەدەریای ڕەشدا 2 كەس گیانیان لەدەستداو 5ی دیكەش بێ سەروشوێن بوون.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، كەشتیەكە خەڵوزی بەردینی هەڵگرتبوو 13 سەرنشینی تێدابوە، بە دووری 80 میل لە كەناراوەكانی شاری سامسون لەناو دەریای ڕەشدا نقوم بووە، بێ ئەوەی هۆكاری نقوم بونەكەی ئاشكرا بكات.
سەبارەت بە ئاماری قوربانیەكانی ئەو ڕووداوەش ئاژانسەكە لەزاری بەرپرسانی پارێزگای سامسونەوە بڵاویكردەوە، لە كۆی 13 سەرنشینی كەشتیەكە دوانیان خنكاون و 7 یشیان ڕزگاركراون و پرۆسەی گەڕان پشكنینیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی 5 سەرنشینەكەی دیكەی ئەو كەشتیە.
781 جار خوێندراوەتەوە