توركیا؛ كەشتیەكی بارهەڵگر لەناو دەریای رەشدا نقوم بوو

12:28 - 08/01/2019
جیهان

ئاژانسی ئەنادۆل: دوو سەرنشینی كەشتیەكە خنكاون و پێنجی دیكەش بێ‌ سەروشوێنن

لە ئەنجامی نقوم بوونی كەشتیەكی بارهەڵگر لە ردەریای رەشدا 2 كەس گیانیان لەدەستداو 5ی دیكەش بێ‌ سەروشوێن بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، كەشتیەكە خەڵوزی بەردینی هەڵگرتبوو 13 سەرنشینی تێدابوە، بە دووری 80 میل لە كەناراوەكانی شاری سامسون لەناو دەریای رەشدا نقوم بووە، بێ‌ ئەوەی هۆكاری نقوم بونەكەی ئاشكرا بكات.

سەبارەت بە ئاماری قوربانیەكانی ئەو رووداوەش ئاژانسەكە لە زاری بەرپرسانی پارێزگای سامسونەوە بڵاویكردەوە، لە كۆی 13 سەرنشینی كەشتیەكە دوانیان خنكاون و 7 یشیان ڕزگاركراون و پرۆسەی گەڕان پشكنینیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی 5 سەرنشینەكەی دیكەی ئەو كەشتیە.

77 جار خوێندراوەتەوە