جێگری سەرۆكی ئاكەپە ئاشكرایدەكات، ئەمریكا لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا پاشگەزبووەتەوە و وەزارەتی بەرگری و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاش بە هۆكاری پاشگەزبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لەو بڕیارە تۆمەتبار دەكات.
نوعمان كورتوڵموش، جێگری سەرۆكی پارتی داد وگەشەپێدانی توركیا (ئاكەپە) لەمیانی كۆبونەوەی ناساندنی كاندیدەكانی پارتی دادوگەشەپێدان ئاكەپە لەشاری بوردوری توركیا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا پاشگەزبۆتەوە.
جێگری سەرۆكی ئاكەپە، هێرشی توندی كردە سەر وەزارەتی بەرگری و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا و رایگەیاند: بەبیانوی رێگریكردن لە كوشتنی كوردەكان وەزارەتی بەرگری و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ یان لەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا پاشگەزكردوەتەوە.
794 جار خوێندراوەتەوە