ئەو کرمەی ژنان لێی دەترسن بزانە چ سودێکی بۆیان هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 07/01/2019
تەندروستی
+
-

خانمان بۆ مەساجکردنی دەم وچاویان چەندین جۆری گیراوەی سروشتی بەکاردەێنن تاوەکو بەردەوام بە جوانی بمێننەوە.

 

لەم گرتە ڤیدیۆیە خانمێک، بۆ مەساجکردن لەجیاتی گیراوەی سروشتی، چەند کرمەلیقەیەک دەخاتەسەر دەموچاوی.

بەپێی چەند زانیارییەکی زانستی، ئەو لینجەی کە کرمەلیقە دەریدەدات، پێکهاتوە لە پرۆتین و ترشی Hyaluronic و ماددەی ئۆکسید کە ئەمەش بەسوودە بۆ نەمانی چرچ و لۆچی و زیپکە و پەڵەی پێست و خاوێنی دەکاتەوە.

 

 وەک لە گرتەڤیدیۆکەدا دیارە، لینجی کرمە لیقەکان بە پێستی دەمچاوی خانمەکەوە بڵاوبۆتەوەومەساجی پێدەکرێت تاوەکو پێستێکی نەرمی سپی هەبێت.

 

2522 جار خوێندراوەتەوە