یانەی میلان بیر لەوە دەكاتەوە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا جیان لویجی دۆنارۆمای گۆڵچی بخاتە بازاڕی فرۆشتنەوە بۆ ئەوەی كێشە داراییەكانی پێ چارەسەر بكات.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە، یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا فشارەكانی بۆ سەر یانەی چڕكردۆتەوەو بەردەوام چاودێری دەكات بۆ ئەوەی یاسای یاریی خاوێن پێشێل نەكات.
لاگازیتا ئەوەشی ئاشكراكردوە، دوای ئەوەی یانەی میلان رزگاری بوو لە یاسایی یاری خاوێن لە ساڵی 2018، لە ئێستادا بیر لەوە دەكاتەوە دۆنارۆمای گۆڵچی بفرۆشێت، چونكە تارادەیەكی زۆر دڵنیایە كڕیاری زۆری دەبێتو نرخێكی بەرزیشی هەیە.
بەپێی هەواڵەكەی لاگازیتا، ئیدارەی یانەی میلان بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیان وەك نرخ لەسەر دۆنارۆما داناوەو چاوەڕێی گواستنەوەی هاوینە دەكەن، بۆ ئەوەی لەكاتی فرۆشتنی ئەو گۆڵچیە لاوە چەند یاریزانێكی نوێی بگوازنەوە.
271 جار خوێندراوەتەوە