جۆرج وسوف تەقە لە پێشکەشکارێک دەکات

09:28 - 05/01/2019
هەمەڕەنگ

 هونەرمەندی بەناوبانگی سوری، جۆرج وسوف لە میانی بەرنامەیەکی سەری ساڵدا، تەقە لە پێشکەشکارێکی لوبنانی دەکات.

جۆرج وسوف لەبەرنامەیەکی کەناڵی mtv ی لوبنانی ، بۆ خۆشی،  بە دەمانچەی دەنگی تەقە لە پێشکەشکارەکە دەکات  .

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، پێشکەشکارەکە دەترسێت و بە پێکەنینەوە شوێنەکەی جێدەهێڵێت، بەڵام دوای دەگەڕێتەوە سەر کورسییەکەی .

جۆرج وسوف، دوای ئەنجامدانی کارەکەی، داوا لە میوانانی بەرنامەکە دەکات ئاو بێنن بۆ پێشکەشکارەکە بۆ ئەوەی بێتەوە هۆش خۆی.

بەرنامەی "الهوى سلطان"  لەسەر ناوی یەکێک لە گۆرانیە بەناوبانگەکانی جۆرج وسوف لە شەوی سەری ساڵدا پەخشکرا.

جۆرج وسوف ساڵی 1961 لە سوریا لەدایک بووە و چەندین بەرهەمی هەبوەو هەوادارێکی باشی هەیە لە جیهانی عەرەبیدا.

 
7487 جار خوێندراوەتەوە