عێراق: هێزێكی سەربازی هەڵدەكوتنە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 31/12/2018
عێراق
+
-

عێراق: هێزەكە عەبادی ‌و هاوسەرەكەی دەگوازنەوە بۆ كۆشكێك
عەلی سنێد: هاوسەرەكەی عەبادی داوادەكات بەزوترین كات عێراق بەجێبهێڵن
حەیدەر عەبادی: چاوەڕوانی هەموو شتێك دەكرێت


هێزێكی سەربازی شەوی یەكشەممە هەڵدەكوێتە سەر ماڵەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق لەناوچەی سەوز لەناوەڕاستی بەغداو بۆ ماوەی سەعاتێك لەگەڵا هاوسەرەكەی دەستبەسەری دەكەن.

عەلی سنێد، ئەندامی هاوپەیمانێتی نەسر، كە عەبادی سەرۆكیەتی بە میدیاكانی راگەیاند: ئەو هێزە سەر بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی ئێستابوە‌و دوای چەند سەعاتێك گەڕاونەتەوە بۆ ئەو شوێنەو بەعەبادی‌و خێزانەكەیان وتوە پێویستە خانوەكە چۆڵ بكەن‌و دواتر گواستراونەتەوە بۆ كۆشكێك‌و شەوێك لەوێ‌ ماونەتەوە‌و تەنیا جانتایەكی بچوكیان لەگەڵا خۆیان بردوە.

بەوتەی سنێد، هێزەكە عەبادییان دڵنیاكردوەتەوە لەوەی هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان نیە لەگەڵا ئەوەشدا هاوسەرەكەی سەرۆكوەزیرانی پێشو باری دەرونی  تێكچوەو داوایكردوە كردوە عێراق بەجێبهێڵن، بەڵام حەیدەر عەبادی خۆڕاگربوەو هێندەی وتوە كە چاوەڕوانی هەموو شتێك دەكرێت.

سنێد، ئاماژەی بەوەشداوە، كە هێزەكە هەڵیكوتاوەتە سەر ئەو خانوەی سەرۆكوەزیرانی پێشو هاوسەرەكەی تێدا دەژین، بەڵام وەكو بارەگایەك بوە بۆ دیدارە سیاسییەكانی.

5571 جار خوێندراوەتەوە