باوەڕ دەکەیت لەجیاتی فرمێسک خوێن لە چاوت برژێت

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 29/12/2018
تەندروستی
+
-

کوڕێکی هندی بەهۆی حاڵەتێکی دەگمەنەوە، لەکاتی گریاندا لەجیاتی فرمێسک، خوێن دەڕژێت.

پسپۆڕانی بواری پزیشکی رایدەگەیەنن، سەرباری پشکنینی گشتی و چاودێریکردن، تاوەکو ئێستا هۆکاری تووشبونی ئەم کورە بەم حاڵەتە نەزانرەوە .

گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵەو پاش ئەوەی دووجار گریاوەو فرمێسکی خوێنی رژتوە، دەچێتە نەخۆشخانە ، بەڵام دوای چەند پشکنینێک دەرکەوت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نیە و تەنها حاڵەتێکی دەگمەنە.

بەپێی چەند زانیارییەکی تەندروستی، رژتنی فرمێسکی خوێناوی یاخود گریانی خوێناوی، بەهۆی ماددەی ئەلهایمولاکریایە کە لە خوێندایە و بە حاڵەتێکی فیزیاویی ناودەبرێت، کە دەبێتە هۆی تێکەڵبوونی خوێن بە فرمێسک رێژەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە بەبۆچوونی هەندێک پسپۆڕ، بەهۆی تێکچوونی هۆڕۆمۆنەکانە و هیچ زیانێکی تەندروستی بۆ کەسەکە نییە. .

 

994 جار خوێندراوەتەوە