چاکسازی ڕاستەقینە لە کەرتی پەروەردە دەستپێدەکات!
هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌ی، له گۆڕین و چاسازی له سیستێمی په‌روه‌رده‌وه و فێربکردن ده‌ستپێده‌کات.
ته‌نها کۆمه‌ڵگایه‌کی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر ده‌توانێت گۆڕانکاری و چاکسازی گه‌وه‌ره ئەنجام بدات.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی هەر لایەنەکی سیاسی ئەگەر مەبەستی بێت چاکسازی بکات و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وبەرەوپێشچونی کۆمەڵگاکەی تواناکانی بەکاربهێنێت، دەبێ لە دەستکاری کردنی سستمی پەروەردە وفێرکردنی دەستپێبکات.
چاک کردنی بواری پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لەم هەنگاوانە دەستپێدەکات.
پێداچوونه‌وه به یاساکانی بواری په‌روه‌رده و فێرکردن.
کار کردن بۆیاسای خوێندی زۆره‌ملێ و نه‌مانی نه‌خوێنده‌واری.
زۆربه‌ی ووڵاتان به عیڕاقی سه‌رده‌می به‌عسیشه‌وه، خوێندن به زۆره‌ملێ بوو، منداڵ له شه‌ش ساڵیه‌وه ده‌بو بچێت بۆ خوێندن، تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تای خوێندن بە زۆرەملێ بوو. له‌وڵاتانی ئه‌وروپا تا قۆناغی بنەڕەتی بە زۆرەملێیە. له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت پێداوێستی فێربوون بۆ فێرخوازان دابین ده‌کات به‌بێ به‌رامبه‌ر، واتا دەبێ فێربوون بێ بەرامبەربێت و مافی هەمووان بێت.
به‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، به‌رنامەیە‌کی زۆر گرنگ و زه‌رووره له ئێستادا بۆ هەرێمی کوردستان، ماوه‌یه‌کی زۆره خوێندن گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه، هه‌ژاری و که‌مده‌رامه‌تی وایکردوه خێزانه‌کان که‌متر منداڵه‌کانیان بنێرن بۆ خوێندن، به‌تایبه‌تی له لادێ و شارۆچکه‌کان. کچان زیاتر بێبه‌ش بوونه له خوێندن.
هه‌ر لایەنەکی سیاسی بیه‌وێ خزمه‌ت بکات و باروگوزه‌ران و ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک بگۆڕێ و بەرەوپێشی ببات، گرنگە له کەرتی په‌روه‌رده‌وه و فێرکردن ده‌ست پێ‌بکات.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌شه به‌م بواره بدە‌ین و چاکسازی ڕیشەیی بکەین. سەرەتا لە دارشتنی سستمێکی پەروەردە و فێرکردنی دیموکرات و سەردەمیانە و هاوچەر، بگونجێ لەگەل کۆمەڵگای کوردی دەستپێبکەین، ئەمەش بە بەستی کۆنفڕانسێکی جدی کە زۆرێک لە شارەزایانی بواری پەروەردە بەشداربن تێدا.
سستمێکی پەروەردە و فێرکردنی پێشکەوتوو پێویستی بە دروست کردنی ژمارەیەکی زۆری خوێندنگا و پێداویستیەکانی فێربوون و کادری پەروەردەیی به‌توانا هەیە.
بۆ ئه‌وه‌ی کادری په‌روه‌رده‌یی باش وده‌وڵه‌مه‌ند به شێوازەکانی په‌روەر‌ده‌ی سه‌رده‌میانه و له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی ومافی مرۆڤمان هه‌بێ،
گرنگە سستم و پلانی خويندنی کۆلێجەکانی پەروەردە بگۆڕدرێت، بەشێوازێک بێت گرنگی زیاتر بە مێتۆدەکان و ستراستیجی فێربوون بدرێت.
ده‌کرێ سوود له ڕه‌وه‌ندی کوردی له ووڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مریکا وه‌ربگرین، که‌سانێکی زۆر هه‌وڵێان داوه بڕوانامه‌ی به‌رز له‌م بواره به‌دست بێنن، له‌م وڵاتانانه‌ی لێده‌ژین کار له بواری په‌روه‌رده ده‌که‌ن، کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بکرێ و ببن به به‌شێک له هه‌ستانه‌وەی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و گه‌شه‌کردنی کوردستان.
هێنانی مامۆستای شاره‌زا و به‌توانا له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ زانکۆکان، وه داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی کۆلێجی په‌روه‌رده، به‌شێوازی سه‌رده‌میانه و به‌رهه‌مهێنانی کادری په‌روه‌رده‌ی به‌توانا پڕ له زانستی په‌روه‌رده و فێرکردن۰
به‌م جۆره ده‌توانین یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌ڵبهێنین به‌ره‌و، گۆڕانکاری له گشت بواره‌کانی حکومڕانی و کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌م هه‌نگاوه ده‌توانین یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگا و سیستێمکی دیموکراتی له کوردستان دابنیێن.
ڕەهێل دزەیی
186 جار خوێندراوەتەوە