ئاسایشی جیهان لەبەردەم ترسناکی پووچی ترامپینیزمدا

ئاسایشی جیهان  لەبەردەم ترسناکی پووچی ترامپینیزمدا
لەوەتی تڕامپ بۆ چوار ساڵی تری بۆتەوە بە  سەرۆک ویلاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمێژووی جەنگ و ململانێ نێوان  ئیمپراتۆر و دەوڵەت نەتەوە و تەنانەت لەهەر دووجەنگی جیهانی یەکەم  و دووەمدا،   هێندە دۆخ و هەلومەرجی ئێسای دونیادا ئاسایشی جیهانی لەمەترسیدا نەبووە و ئەنارکییەت و جەنگ  کوشت و بڕی بەخۆیەوە نەدیووە.
  دەتوانین بڵێین  ڕووحی و جەوهەری تڕامپ بەجۆرێکە  کەسێتی تەواو خەسڵەت و کەڵکەڵەی دیکتاتۆری و عەقڵیەتی جەنگخوازی تێدا بەرجەستەیه و  بەئاستێکی زۆر  لەنمونەی سەرۆکه دیکتاتۆرەکانی وەک" هیتلەر و مۆسۆلینی و ستالینی و سەدام"ەکانی تێپەڕاندووە.
 لێرەدا بەکورتی ڕۆشنایی دەخەینە سەر ئەو جەنگ و کاولکاری و فیتنە سیاسیانەی لەسەردەمی دەسەڵاتەکەی تڕامپدا پەیڕەوکراوە.  
هەرچەندە تڕامپ بەوە ناسراوە کە زیاتر لایەنگری "دیپلۆماسیی هێز" و "سزای ئابوورییە" نەک دەستێوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ. ئەو دروشمی "ئەمریکا لەسەرووی هەمووانەوە"
 بەڵام پێم وایە  بەپێچەوانەی ئەو دروشمەوەیە و تڕامپ ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەستوەردانی سەربازی و سیاسی و ئابووری کردوە.
 لێرەدا بۆ پشتڕاستکردنی ئەو بۆچوون و دیدگایە لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی تڕامپ بەنەزعیەکی توند و پەرگیری فاشیزمانەوە و   ڕوویانداوە دەخەینە ڕوو  "جەنگی ئیسرائیل و غەزە و ئیسرائیل و ئێران  قۆستنەوەی و ئیحتواکردنی جەنگی ڕوسیا و  ئۆکرانیا و هەوڵی نانەوەی جەنگ و  فیتنە و ئاژاوە لەنێوان  چین و تایوەن و ڕۆڵی بینین وەک شەیتانی سیاسی و ڕەزیلەتگەرا لەنێوان هەردوو دەوڵەتی سعودیە و ئیمارات" و دەستبەرداربوون و پشتکردنە لەڕۆژئاوای کوردستان و هەمەئاهەنگی و پشتیوانکردنی لۆجستی و ماددی لە دەسەڵاتی تیرۆریستەکەی ئەحمەد شەرعی بەرامبەر به کورد و پیلانگێڕی و هێرش و پەلاماردانی و هەڵگیرسانی جەنگێکی نابەرامبەر لەدژی ڕۆژئاوادا.
 تڕامپ هێشتا لەگۆشەنیگای سەرمایە و ڕەهەندی ئابوورییە، دەڕوانێتە دونیای سیاسیەت و هێز و ململانێ نێودەوڵەتییەکان  و لەناوخۆدا.
سایکۆپاتی تڕامپ بڕیتیە لە نێرجێسیەتی ڕووت و داماڵڕاو لەئەخلاقی سیاسی و کەسی، بەڕادەیەک ئەم نێرجسیەتە وای کردووە کەتڕامپ  خۆی بەخودای  جیهان  دادبنێت و ئەمە وای لێکردوە کە لەسەرووی  دەستوور و یاسا و دامەزراوە شەرعییەکان و دەوڵەت دەبینێت و وەک دیکتاتۆر و مافیاگەر و شەقاوەی سەدە بڕیار بدات، گەڕ دیقەت لە کردار و ڕەفتاری کەسی تڕامپ بکەیت، شەهوەتبازی " سەرمایه و سێکسبازی" چۆن کۆنتڕۆڵی عەقڵیەت و سیاسەت و بڕیارەکانی کردوە
 دۆسیەی فەزیحە و ئابڕووبەرانەی "جێفری ئیپستین" ئەرگۆمێنتێکی تەواو سەڵمێنراوە.
بێگومان  دیمەنی  رووداوەکانی دوورگەی "لیتڵ سەینت جەیمس" بوو. تەواو نائەخلاقی و نائینسانی و قێزەونە و ئیێجگار مەترسیدارە، مرۆڤی ئەخلاقمەند و ویژدان زیندوو ناتوانێت نە گوێبیستی چیرۆک و ڕووداوەکانی بێت و نە سەیری دیمەنەکانیش بکات. 
سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا داهێنەر و پێشەنگە  لە پەرەسەندنی سیاسی و کەلتوری دیموکراسی و کرانەوەی جڤات و کومەڵگاندا،  بۆیە ئەمە بەو مانایە نییە  کوی میژووی سیاسی ئەمریکا و ئەورووپا بخەینە  گوشەی ئەو تاوانکارانەی  دوورگەی" لیتڵ سەینت جەیمس" .
  لەگەڵ ئەوەشدا  گومانی تێدا نییە  ئەو فەزیحەیە  پڕۆسەی سیاسی و لیبرالیزم و دیموکراسی و مافە ئینسانییەکان لەئەمریکای ترامپینزمدا خستۆتە بەردەم چەندان پرسیار و گومان و هەڵوێستەی جیاوازەوە،  ڕاستە ئەم بابەتە لەمیدیا و سۆسیاڵ میدیای جیهانیدا بۆتە گەرمترین و بەرفرانترین کەرەستە و  باس و خواسی ڕۆژنامەوانی، بەڵام هێشتا لەسەر ئاستی ڕووبەڕووی گشتی و ناڕەزایەتیی شەقام جەماوەری ئە مریکی و ئەورووپیدا سارد و سڕە ، وا پێویستی دەکرد لەسەر ئاستی جیهان تەواوی کۆمەڵگە و دەوڵەتان توڕەیی و ناڕەزاییەتییە جەماوەرییەکان بۆ ڕیسواکردنی و دادگاییکردنی بکەرانی ڕووداوە شەرمهێنەری"لیتڵ سەینت جەیمس"   لەئێستادا زۆر گەرم و گوڕ بێت و بکەرەکانی  لەقەفەزی دادگا و لێپرسینەوەدا بوونیایە.
  نوسەری دیاری میسری زەکەریا ئیبراهیم  لەسەر کەسێتی خودئەڤینی و شێوازی سیاسەتکردنی تڕامپ دەڵێت"  ڕەنگە تڕامپ وەک نیشانەیەکی ئەو سەردەمە ببیینن کە تێیدا هێزی ماددی و سەرمایەداری دەبنە پێوەری سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی مرۆڤایەتی، ئەمەش  مەترسییە بۆ سەر شکۆی مرۆڤ "
بەزمانێکی سادە و ڕوون تڕامپینیزم بۆتە گەورەترین  مەترسی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی وەحشیگەری و لەسەر کۆی ئاسایشی جیهانی و مرۆڤایەتی و بەپووچکردنی دونیای سیاسەت و ململانێ دروست و ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان، دواجار  لەمڕۆدا ئاسایشی جیهان و مرۆڤبوون لەبەردەم گەورەترین مەترسی ترامپینیزمدایە..

183 جار خوێندراوەتەوە