مەخسەرەبازی و نهلنیزمی هەڵبژاردن

ئەگەر لە ڕەهەندە جیاوازەکانی  سیاسەت و کۆمەڵایەتی و ئابووری  زیاد لەسێ دەیەیی پڕۆسەی حوکمڕانێیتی هەرێمی كوردستان بکۆڵینەوە  و بەمیکانزم و پێودانگی دیاریکردن و هەڵسەنگاندن بۆ  کایەکانی سیاسی و حوکمڕانی هەرێم بکرێت، دەگەینە دەرئەنجامێکی نەخوازراو و نەویستراو  و بێزارکراو پڕ لەنیگەرانی و بێهیواكردنی کۆمەڵگەی ئێمە، ڕاستە نهلنیزم و پۆچگەرایی  سەراپای جیهانی گرتۆتەوە، وەلێ ئەوەی لەهەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت زۆر لەلێكەوتەەكانی  پوچگەرایی مەترسیدارترە و بەجۆرێک وا سیاسەتی لە مرۆڤخستن و لاقکردن بەهای نیشتیمانی و نەتەوەیی پەیڕەو دەکرێت بەئەندازەیەکی  ئێجگار خراپ بەشێوەی  كەوتنی تەواوی  کەرت و بوارە جیاجیانی کۆمەڵگەیە.

 

 لێرەدا گرنگە بەئەرگۆمێنتسازی پوچی وبێمانایی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بخەینە ڕوو لەمانگی 10--2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، تا ئێستاکە كەیەك ساڵە هەڵبژاردن كراوە كەچی نە پارتی و یەكێتی و نەخودی پەرلەمانیش مێش میوانییان  نییە، ئەمە هێمایەكی ڕوونە  بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە کەم و زۆر پەیوەندی بەئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەرەو نەبووە و نییە ، پێش وەختە کورسی و حەجمی فراکسیۆنیان دابەش و دیاریکراوە، ، ئەوە دەرئەنجامە لۆژیكی ڕاست و دروست و ئەرگۆمێنتێكی عەقڵانییە لە سەلماندنی ئەو حەقیقەتەیە کە باڵاترین دەمەزراوەی یاسادانانە كەبەئیفلیجی لەدایک بوو، سەرباری ئەوەش بۆتە بارگرانی و زەحمەت ێكی زۆربەسەر بودجەی گشتی و  ژیانی خەڵکەوە.

 

 گەر سەرەنج لە دیمەنی سیاسی و حوکمڕانی و نێوەندەکانی دیکەی کۆمەڵگەی خۆمان بدەین، هەمو مرۆڤێکی هۆشیار و بەئاگا باش دەزانێت کەفۆڕمێک  نابینین هێندەی ئەم هەرێمەی ئێمە  لەکایەکانی (سیاسەت، هەڵبژاردن و حیزبایەتی ، ئابووری ، دۆخی کومەڵایەتی ، پەروەردە و خوێندنی باڵا ،  کەرتی تەندروستی،  میدیا،  بەگشتی  تایبەت ژیان و گوزەرانی خەڵک)  پوچ و بێبەهاكراكرد بێت  و بڕسكبڕاو بووبێت و  بەڕۆژی  ڕووناك  دەرگای دۆزەخی كردبێتەوە.

 

  دیارە  هەمو ئەمە وایکردوە  ناشیرینی دیمەن و فەزای  سیاسی هەرێم  بەجۆرێکە  كەئیدی پێوەرێك بۆ توانا و شایستەگی وكەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو نەماوەتەوە و  لێبپرسراوێتیی وبەڕێوەبردنی دەمودەزگا ئیداری و سیاسیەكانی هەریم خاڵی كراونەتەوە لە كەسان و كادری سیاسەتزان و  خاوەن مەعریفە و ئەزموندار و پەروەردەکراوە و ئەخلاقمەند، دەتوانین بڵێین بەپێچەوانەوە، ئێستا کێ زۆر هەزیلە و کەسیەتی موزیەف و لاواز و داماڵڕاو لە هەمو بەهایەکی مرۆیی و ئەخلاقی گەیشتون بە پۆست و پایە و بۆنەتە پاڵەوانی سەرشاشە و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هەرئەوانەن ڕێزلێگیراوە و خاوەن بڕیار و دەستڕۆشتوون و    چارەنوسی حیزب و حکومەت و  بەرێوەبردنی وڵاتی لەژێر ڕەزیلەتگەرایی ئەوانەدایە،  لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەڕۆشنبیرو نوسەر و ئەکادیمی وڕۆژنامەنوسی بوتە کەواسوری بەلەشکرو پاساوهێناوە بۆ ئەوهەموو تاوانە سیاسی و ئیدارە مەخسەرەباز ناشیرینیەكانی حوكمڕانێتی   کە هیچ حورمەتێکیان  بۆبەهای سیاسەت و دەوڵەتداری و  خەڵک وکۆمەڵگە نەهێشتۆتەوە، ئەم گاڵتەجاڕییە وایکردووە  دەرفەت و مەودایەك بۆ  ژیانکردن و سیاسەت و هەڵبژاردن و حوکمڕانی و ئازادی و ئیرادەی تاک نەمێنێتەوە،  دەسەڵات و هەر دوو حیزبی دەسەڵاتگەر بەئاستێکی ترسناک جەستەی نیشتیمانی و کەرامەتیان هاوڵاتیی ئەم هەرێمەیان شەقار شەقار و ئەتک كردووە،

 

 

  دەتوانین زۆر بەڕوون و ڕاشکاو دان بەو ڕاستیەدا بنێن و  بڵێین نەهەڵبژاردنی دیزانکراوە و نە پەرلەمان و پەرلەمانتاری و کۆی دامەزراوە کۆمەڵایەتی  و ڕۆشنبیری و دینیەکانی هەرێمی كوردستان هیچ  پێگە و بەهایەکیان بۆ خەڵک و کۆمەڵگە نەهێێشۆتەوە،  دوای سی ساڵ بەناو ئەزمونی حوکمڕانییەوە  مژدەی هاتن و نەهاتنی موچەی فەرمانبەران دەکەنە دەسکەوتن و سەرکەوتن، کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا سوکایەتێکی دیکەی دەسەڵاتدارێتیی هەرێمە بە بەهاكانی ژیان و كەرامەتی  مامۆستایان و فەرمانبەران و پێشمەرگە،  بەقەناعەتی ڕەها ئێمە  دەنگدان  بکرێ یا نەکرێت و یاخود ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لەسەداسەدی یان لەسەدا سفربێت،  هەر حیزبێك ملوێنک دەنگ و یان كەمترین  دەنگ بەدەست بهێنن یان نەهێنن   قەبارە و ڕێژەی دەنگ و  کورسی پارتی و یەکێتی و هێزەکانی دیکە پێش وەختە ئامادە ودیزاینکراوە، کەواتە نەک تەنها هەڵبژاردن و دەنگدان ، بەڵکو کۆ کایەکانی سیاسی و حوکمڕانی بۆتە گاڵتەبازی و مەخسەرەی هەردوو هێزەكەی كوردستان ودەوڵەتە هەرێمایەتییەکان..


91 جار خوێندراوەتەوە