لە 25-7-2009 ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان وەک ئامراز و ڕێکخراوێکی سیاسی جەماوەری و پڕ لەجۆش و خڕۆش و وەکو پێداویستی قۆناغ و هەلومەرجی پڕ لەتەنگەژە و کەنەفتبونی پڕۆسەی سیاسی و کایەی حوکمڕانی و تا ئەپەڕەی نیگەڕانی و شکاندنی بەستەڵەکی دڕدۆنگی نێوان سیاسەت و خەڵک و ڕەواندنەوەی ئەو بێ هیوایی و بێ متمانەی سیاسییە کۆمەڵگەی ئێمە سیخناخکردبو.
ئیدی سەرلەنوێ تیشکی خۆری بەتینی نەمانی نیگەرانی و تاریکی بەدەرکەوتەوە، بەجۆرێک ڕووحکرایەوە بەدونیایی سیاسەت و شکاندنی بێـدەنگی و بەشداری بەرفراوانی خەڵکی کوردستان لەپڕۆسەی سیاسی و گۆڕانکارییەکاندا.
گومانی تێدا نییە دوای سەرکەوتنە یەک لەدوایەکەکانی بزووتنەوی گۆڕان ، نەیار و دوژمنانی گۆڕان و چاکسازی بەوپەڕی هێز و توانایانەوە کەوتنە پیلانگێڕی و بەئامانجگرتنی بزووتنەوەکە لەگەڵ ئەوەشدا بەرئەساسی کۆمەڵێک هەڵەی سیاسی ستراتیژی خودی بزووتنەوەکە گوشاری زۆری ناوخۆیی و بەهاوکای و یارمەتیدانی دەوڵەت و هێزە هەرێمایەتییەکان کەوتنە گیان و جەستەی بزووتنەوەکە بۆ لەباربردنی بەدیهێنانی ئامانج و هەنگاوەکانی گوڕانکاری و لەپەل و پۆخستنی جوڵەکانی و دانانی لەمپەر و ئاستەنگ لەبەردەم ئەرک و جێبەجێکردنی بەرنامە و ئەجندای نیشتیمانی و پاکێج و هەوڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.
هەڵبەتە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئەزمونی سەرنەکەوتویی حوکمڕانی و بەجێگەیانی بەرنامە سیاسیەکەی و بەڵێنەکانی چەندان کۆسپ و ڕێگری بۆ دروستکرا ، تاوەکو بەتەواوی بزووتنەوەکە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و ململانیێەکان بسڕنەوە و بۆ هەتا هەتایە خواست و هیوا بۆ حوکمڕانێکی باش و ژیانێکی شکۆماندانە لەبیر و خەیاڵدانی تاک بەتاکی جڤاتی ئێمە لەگۆڕنێن. بەمانایەک ئاستەنگ و ئاڵنگارانەی بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان وایکرد فەزای سیاسی هەرێم توشی کەمی و کورتهێنانی سیاسی کرد و کاریگەری نەرێنی زۆری لە سەر پڕۆسەی سیاسی و ئەدایی سیاسی و پێگەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئازادییەکان دانا.
دیداری 20 ئەیلولی ئەمسال بۆ نەیار و ناحەزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی ڕوون و وەڵامێکی لۆژیکی و جەرگبڕانە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵگەیەکی زیندووە کەهێشتا بزووتنەوەی گۆڕان بەپێوەیە و جێگەی ئومێدی گۆڕانخوازانە...
لەو ڕوانگەیەوە بۆ جارێکی دیکە هاونیشتیمانیان توشی بێهوای و بێ متمانەی سیاسی بونەتەوە، بەجۆرێکی وەها پڕۆسەی سیاسی توشی تەنگەژ و قەیرانگەلی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کردوە و بەڕادەیەک ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بگاتە ئەوپەڕی مەترسیی، سەرەڕای ئەوەش دەسەڵات لاوازبوونی بزووتنەوەی گۆڕانی بەهەل و دەرفەت زانیوە بۆ دژایەتی و لەباربردنی ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان و بەرتەسکردنەوەی مەوادی ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری.
دوای ئەوەی کەبزووتنەوەی گۆڕان یەکێک لەپڕنسیپە بنەڕەتیەکانی دیموکراسی پەیڕەوکرد و ئاڵوگۆری دەسەڵاتی لە ڕێکخەری گشتیدا کردە ئامانجی سەرلەنوێ بەخۆداچوونەوە و چاکسازی و گۆڕانکاری لەگوتار و سیاسەت و کاری ڕێکخراوەی و گەڕانەوە و دیاریکردنەوەی پڕنسیپە بنەڕەتیەکانی گۆڕان، لەوساوە بزووتنەوەی گۆڕان ، زیاد لەچەند جارێک جوڵە و چالاکی ڕێکخراوەی و سیاسی لەشاروشارۆچکەکاندا کردوە.
دیارە یەکێک لەو چالاکییە گرنگ و کاریگەرەکانی بەستنی دیداری هەڵسوار وگۆڕانخوازانی بزووتنەوەکە بووکە کەلە تەلاری هونەر بەرێوەچوو ، کە بەشی هەرە زۆری هەلسواڕا و گۆڕانخوازان لەهەمو ئاستەکان ئامادەیی دیدارەکە بوون و بەئومیدی زۆرەوە دروشمی" تەنها گۆڕان بەدیلی گۆڕانە"یان دەوتەوە،، ئەرکی لەمەودوای بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە چۆن ئەو جۆش وخڕۆشە جەماوەرییە و ئامادەبوانی گۆڕانخوازان جارێکی تر دەکاتە دەرفەت و دەستپێکی لەسەرلەنوێ بەهێزکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و ئاشتکردنەوەی دەنگدەرەکانی و شەقام و گۆڕانخوازان و دروستکردنی پردی متمانەی نێوان گۆڕان و خەڵکی کوردستان و دەرئەنجامی دڵخوازی دیدارکە دەکەنە سەرەتای گۆڕانکاری لەبونیادی خۆڕێکحستەنەوە و گەڕانەوە بۆ ناو خەڵک و دەنگی شەقام و کەرنەنڤاڵی سەرکەوتنەکە تەوزیف بکرێت بۆ سەرەتا و دەستپێکی هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان.
172 جار خوێندراوەتەوە