کاریگەری سۆشیال میدیا و لێکەوتە خراپەکانی

سۆشیال میدیا بووەتە بەشێکی گرنگ لەژیانی ڕۆژانەمان، بەڵام لەگەڵ سوودەکانیدا، لێکەوتەی خراپی زۆری هەیە:

کاریگەری دەروونی و تەندروستی ناجێگیر
نیگەرانی و خەمۆکی، بەکارهێنانی زیادەڕۆی سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی نیگەرانی و خەمۆکی، بەتایبەت لە لاوان و گەنجاندا. بەردەوام بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر لەسەر ئەم پلاتفۆرمانە دەتوانێت هەستی  کۆمەڵایەتی هەستێکی دەروونییە کە تێیدا مرۆڤ خۆی کەمتر، بێبایەخ دەبینێت، یان شایستەی خۆشەویستی و ڕێز نییە دەبینێت و ناڕەزایەتی دروست دەکات لەناخی کەسەکەدا.

خەمۆکی و ترسی لەدەستدانی شت (FOMO) ترسی لەدەستدانی ڕووداوەکان یان ژیانی خەڵک دەبێتە هۆی خەمۆکی و بێئارامی، چونکە مرۆڤ هەست دەکات هەمیشە پێویستە بەردەوام بێت لەسەر تۆڕی سۆشیال میدیا.

نیشانەکانی  فۆمۆ FOMO
• پشکنینی بەردەوام لە تەلەفۆن و سۆشیال میدیا
• نیگەرانیو دڵەڕاوکێ کاتێک ئۆنلاین نێت
• بەراوردکردن ژیانی خۆت بە ژیانی کەسانی تر لەسەر سۆشیال میدیا
• ڕەزامەندی نەبوون لە ژیانی خۆت
• هەست بە تەنیایی کردن لەگەڵ ئەوەی لەناو خەڵکێکی زۆردایت 


کاریگەری لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی
کەمبوونەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ، سەرقاڵبوون بە جیهانی ڤێرچووەڵ  (Virtual) ڤێرچووەڵ وشەیەکی ئینگلیزییە کە بە کوردی دەتوانین وەک، مەجازی، یان، خەیاڵی، یان  دیجیتاڵی واتە کەمبوونەوەی کاتی تەرخانکراو بۆ پەیوەندی ڕووبەڕوو و دانیشتنی ڕاستەقینە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان. دابەزینی کوالیتی پەیوەندییەکان، پەیوەندییە ئۆنلاینەکان هیچ کات قووڵی و واقیعیەتی پەیوەندییە ڕاستەقینەکانیان نییە.

کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی
کێشەی خەوتن، بەکارهێنانی سۆشیال میدیا پێش خەوتن، بەتایبەت ڕووناکی شینی شاشەکان، کاریگەری خراپ دەکات لەسەر کوالیتی خەوتن.

چۆن ڕووناکی شینی شاشەکان خەوتن تێکدەدات؟

کاریگەری لەسەر هۆرمۆنی مێلاتۆنین کە جەستە دەریدەکات بۆ ئامادەکردنی جەستەت بۆ خەوتن.  

• ڕوناکی شێن ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی مێلاتۆنین
• مێلاتۆنین هۆرمۆنی خەوە کە خودەی پینیال لە مێشکدا دەریدەکات ئامادەکاری جەستە دەکات بۆ خەوتن
• ڕووناکی شینی شاشەکان فریودانی مێشکە و وای لێدەکات مێشک بە هەڵە بزانێت کە هێشتا کاتی خەونیە.
• دواخستنی کاتی خەواڵووبوون

  تێکدانی خولی سروشتی خەوتن

• خولی ٢٤ کاتژمێرییی جەستە تێکدەدات 
• مێشک سەرلێشێواو دەبێت لەسەر کاتی خەوتن
• قورسایی لە خەو تێکەڵبوون

کاریگەری لەسەر کوالیتی خەوتن تەنانەت ئەگەر بخەویت، خەوتنەکەت:
• قووڵ نابێت
• پچڕ پچڕ دەبێت
• جەستە پشوودانی تەواو نادات
• جەستەت ماندوبونی دەرناچێت



سەرچاوەکانی ڕووناکی شین.

• مۆبایل
• لاپتۆپ 
• کۆمپیوتەر
• تەلەڤیزیۆن
• کاتژمێری زیرەک

چارەسەرەکان:  پێش خەوتن بە چەند کاتژمێرێک 

• ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بکوژێنەرەوە
• Night Mode  چالاک بکە  ڕێژەی ڕووناکی شین کەم دەکاتەوە
• ڕووناکی شاشە کەم بکەرەوە
• چاو یلکەی تایبەت بە شینی شاشە بەکاربهێنە

ئەنجامی خەوتنی باش.

• وزە و چالاکی زیاتر لە ڕۆژدا
• تەرکیزی باشتر بەبێئامێرە ئەلیکتۆنیەکان
• دۆخی دەروونی باشتر
• سیستەمی بەرگری بەهێزتر
• تەندروستی گشتی باشتر

یادت بێت، خەوتنی کوالیتی بەرز یەکێکە لە گرنگترین شتەکان بۆ تەندروستی جەستەیی و دەرونی دانیشتنی زۆر لەبەردەم شاشەکان واتە کەمبوونەوەی وەرزش و چالاکی جەستەیی، کە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

کێشەی تری سۆشیال میدیا
ئاگاداری کەم و بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ، بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و هەواڵی ناڕاست کاریگەری نەرێنی دەکات لەسەر بیرکردنەوەی تاک و کۆمەڵگا.

پرایڤەسی و ئاسایش، مەترسیەکانی تایبەت بە دزینی زانیاری کەسی، هاککردن، و بەکارهێنانی خراپی داتا.

تووشبوون: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە  (Cyberbullying) تووشبوونی ئەلیکترۆنی واتە ئازاردان، هەڕەشەکردن، یان گاڵتەپێکردنی کەسێک لە ڕێگەی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیاوە. کۆمێنتی نابەجێ و هەڕەشە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەریە خراپانە، گرنگە سنووردانان بۆ کاتی بەکارهێنان دابنرێت، ئاگاداریت لەوە هەبێت کە چی بڵاودەکەیتەوە و بینەری چی دەبیت، و هەوڵبدە هاوسەنگییەک دروست بکەیت لە نێوان ژیانی ئۆنلاین و ئۆفلایندا.


لە توێژینەوەیەک لە  University of Pennsylvania کە توێژینەوەیەکی سەرەکی بوو، پیشتڕاستکرایەوە کە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ 30 خولەک ڕۆژانە، دەتوانێت بە شێوەیەکی گرنگ دڵتەنگی و نیگەرانی کەم بکاتەوە هەروەها بەشێک لەو کەسانەی بەڕۆژ دەخەون و بەشەو بەخەبەرن بیری خۆ کوژیان بۆ دروست دەبێت ڕەشبین دەبن و خەمو بێتاقەتیەکی زۆر دایان دەگرێت بیرکردنەوەی زۆ لەشەواندا دەرونیان هیلاکو ماندو دەکات.

148 جار خوێندراوەتەوە