ڕۆژی ڕەش

ئەو خوێنەی کە بۆ ئازادی و پاراستنی کوردستان ڕژاوە، هەرگیز بێ ئەنجام و بێ سوود نامێنێتەوە
ئەو ڕۆژەی کە دڵی هەر کوردێکی شکاند، ڕۆژێک کە بە مەلمەلانەی خوێن و فرمێسک لە مێژووی نەتەوەی کورد نووسرا. ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، ڕۆژێک کە کەرکووکی خۆشەویست و ناوچە کوردنشینەکان بە هێزی چەک و زۆرەملێ ونەزانینی سەرکردە کوردەکان لە دەستمان دەرچوون.
خیانەتی قورس
ئەوە  شکستی سەربازی نە بوو، بەڵکو خیانەتێکی مێژوویی بوو. خیانەتی ئەوانەی کە دەبوایە پاسەوانی خاکی کوردستان بن، بەڵام بە شەو خۆیان گەیاندە بەرقاپی دوژمن. لیستەی کەسانێک کە نیشتیمانیان بە نرخێکی هەرزان فرۆشت،  ئەگەر لیستەی ناوی خیانەتکارەکان بە مەرەکەب لەسەر کاغەز بنووسرێت، کاتێک هەر کوردێک ئەو ناوانە دەخوێنێتەوە، دڵی دەشکێت"
حکومەتی ناوەندی عێراق بە پشتیوانی هێزە میلیشاکان، بە هۆی هەلێکی زێڕین (دەرفەتێکی باش) کە خیانەتکاران پێیان دان ، هاتنە ناو کەرکووک. ئەو شارەی کە بە خوێنی پێشمەرگە و خوێنی هەزاران شەهید پاراستبومان، لە یەک شەودا وەک خەونێکی شیرین لە دەستمان چو.
ئازاری نەمر
ئەو ڕۆژە نەک تەنها لەخاک دەرکراین، بەڵکوو شانازی و کەرامەتیشمان لێ سەندرایەوە. ماڵی هەزاران کورد سووتێنرا، سەدان خانەوادە ماڵیان تاڵان کرا، و ناچار کران بێ دەنگ تەماشای دەستدرێژیکردنە سەر خاکەکەیان بکەن.
بەڵام با بزانن، کورد نەتەوەیەکی لێبڕاوە. ئێمەی  کورد  لە هەزاران قەیران و کارەساتی سەختەوە ڕزگارمان بووە و بەردەوام بووین ، و ئەم خیانەتەش  یەکەم خیانە ت و دوایین خیانەت نییە کە بەسەرماندا دێت. مێژوو شایەتە کە کورد هەرگیز تەسلیم نەبووە و نابێت.
ئومێد و داهاتوو
ئەمڕۆ، لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ئێمە هێشتا ئازاری ئەو ڕۆژە دەچێژین. بەڵام هیوامان بە داهاتوویەکی گەش هەیە، داهاتوویەک کە تێیدا خیانەتکاران سزای کردەوەکانیان دەدرێت، و کەرکووک بگەڕێتەوە بۆ باوەشی دایکی ڕەسەنی خۆی.
کەرکووک کوردستانە و کوردستان دەمێنێتەوە. پەیام مان پەیامی بەردەوامبوونە: ئەگەرچی ئێستا شکستمان خواردووە، بەڵام قوربانیەکانمان میوە دەگرن

57 جار خوێندراوەتەوە