پێنجوێن جگەلەوەی بەیەکێک لەناوچەستراتیژییەکانی
هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت، بۆتە شادەمارێکی بەهێزو گرنگی
ئابورییش بۆحکومەت و دەسەڵاتی کوردی
لەماوەی سێ دەیەی حوکمڕانی خۆماڵیدا.
دانیشتوانی سنوری قەزای پێنجوێن ڕۆڵی کاریگەرو بەرچاوییان
هەبوە لەهەموو ڕوداوگۆڕانکارییەکان لە ماوەی ( 100 )ساڵی ڕابردوودا، پێنجوێنیەکان
هیچ کاتێک زۆڵمیان لەکەس نەکردوە، وبگرە زۆرجار زۆڵمیشیان لێکراوەو لەهەندێ
کاتیشدا پشوودرێژبون،و وەک دەوترێت سەبری ئەیوبیشیان هەبوە، بەڵام بەردەوامبون لەزۆڵم
وستەمکردن لێی باجی قورسی بەدوادا دێت وقبوڵکردنی ئاسان نیە.
ناکرێت شارێک لەسنورییەکانیەوە ڕۆژانە بەملیاران
دینارودۆلار بئاخنرێتەبانکەکانیانەوە، بەڵام
نزیکەی دەساڵە بچوکترین پڕۆژەی تێدا جێبەجێنەکرێت، شارێک کەلەوەرزی زستانەکەیدا پلەی
گەرمییەکەی دابەزێتەخوار ( 25 )پلەی سفری سەدی کەچی بۆساڵێک بڕی ( 200 )لیتر نەوتی
بدرێتێ و بشکرێتەمنەت بەسەریەوە بەو نرخەزۆرەش لەکاتێکدا لەکۆی ( 365 )ڕۆژەکەی ساڵدا
هێندەی ژمارەی ئەو بڕەلیترەنەوتەی پێیاندراوە ڕۆژانە پێویستی بەئامێری گەرمکەرەوەهەیە.
ئەم شارەبەهۆی دلێری وملکەچنەکردنەکەی، ڕوسەکان
پێش زیاترلە(100)ساڵ وێرانیانکرد، حەرەس قەومییەکان لەناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا گڕییان
تێبەرداو سوتاندییان، حکومەتی بەعس لەگەڵ دەستپێکی شەڕی (عێراق - ئێران)دا جگە لەوەی
کردیەشەڕگەیەکی فراوان سەرجەم ماڵ ودام ودەزگاحکومیەکانی بەمزگەوتەکانیشەوە لەگەڵ
زەویدا تەختکردو بەتەواوی سەرخان وژێرخانی داتەپی، ئەمەجگەلەوەی کەلەشەڕی نابوتی
ناوخۆشدائەم شارەودانیشتوانەکەی توشی چ نەهامەتی ودەردەسەرییەک بونەوە. ئاخەر چ ڕەوایەتیەک
ودادپەروەرییەکی تێدایە لەماوەی ساڵەکانی ( 2013 ــ 2022 ) تەنها لەدەروازەیەکی وەک
باشماخدا بڕی ( 2 ) ترلیۆن و( 195 )ملیاردو(36)ملیۆن و(919)هەزاردیناربەفەرمی
داهاتی بۆخەزێنەی حکومەتی هەرێم هەبوبێت، بەڵام (9)ساڵەبایی کەمترلە (15)ملیارد دینارپڕۆژەی
تێدا وەستێنراوە، یاخود نەتوانراوە شەقامێکی کەمتر لە(10)کیلۆمەتری نێوان (باشماخ
ــ پێنجوێن)تەواوبکرێت .
پێنجوێن خاک وژێرخاکەکەیشی زیادلە(١٠)جۆرسامانی
کانزایی وسروشتی تێدایەلەنمونەی(ئاسن،مس،کرۆم ،نەوت،ئاڵتون،یۆرانیۆم )وزۆری دیکەش
کەچی نەتوانراوە لەسێ دەیەی ڕابردوودا کارگەیەکی تێدابنیادبنرێت وهەلی کاربۆژمارەیەک
لەخەڵکی ناوچەکەدەستەبەربکرێت،لەکاتێکدا (٤٠)ساڵ پێش ئێستا بەردی پێنجوێن دەبرایە
کارگەکانی شاری بەسرەی باشوری عێراق وسودییان لێ وەردەگیرا.
ئەم شارە لەماوەی (30) ساڵی ڕابردوودا تابەئێستاش
دەگات لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی حیزب وحکومەتی کوردییەوە هێندە بەڵێنی درۆی پێدرا
گەرنیوەشی جێبەجێبکرایە ئەوائێستا دانیشتوانەکەی نەدەڕژانەسەرشەقام، و نەدەنگیان
دژی حوکمی خۆماڵی بەرزدەکردەوە.
راستە پێنجوێن ناوچەیەکی کوێستانی و فرەساردە،
بەڵام خاوەن خەڵکێکی دڵ گەرم وخوێن گەرم وبەئاگاوهۆشیارن، دەزانن لەم هەرێمە چی دەگوزەرێ،
دەشزانن دەسەڵاتی کوردی چ جیاوازییەک دەکات لەنێوان ناوچەوشارەکاندا لەبواری خزمەتگوزاری
وپڕۆژەکاندا بۆیە پڕ بەگەروی هاواردەکات و دژی نادادی وجیاکاری و پەراوێزخستن هاتۆتەسەرمەیدان
و بەدەنگی بەرز دەڵێ بەسە، وچیدیکە لێتان قبوڵناکەین.
پێنجوێن وپێنجوێنیەکان زۆریان خەباتکرد، قوربانی
بێشومارییاندا، بێ ئەندازەش دلێرو خۆڕاگربوون، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە کەمترین خزمەتکران،
و زۆریش بێ ئومێدبون لەحوکمی خۆماڵی.
بەسە بێباکی، بەسە خۆکەڕکردن لەئاست داواو خواستەکانی
خەڵکی پێنجوێندا، هەقە ئەم بێدەنگی و خەمساردی، وبێ هەستییەی ئێوەی دەسەڵات وحوکمڕان،
و ئەوجوامێری وئازایەتیەی پێنجوێن و پێنجوێنییەکان بخرێنەکتێبی (گێنس)وە بۆژمارەپێوانییەکان.
پێنجوێن و پێنجوێنیەکان بەڕوونی پەیامی خۆیان گەیاند،
بەڵام حوکمەت ودەسەڵاتێک لەواتاکەی تێناگات، ئەوەیە ئەوپەری بێشەرمی وبێ هەستی.
سەربەرزی بۆپێنجوێن، سەرفرازی بۆدانیشتوانەکەی
.
111 جار خوێندراوەتەوە